پۆلیسی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ئۆپڕاسیۆنی بۆ سەر ٢١ تاقیگەی ماددەی هۆشبەر ئەنجام دایەوە و ٢٠ قاچاغچیی ماددەی هۆشبەری دەستبەسەر کرد.
وەزارەتی ناوخۆی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە دوو بەیاننامەی جیاواز راگەیاند، پۆلیسی تێکۆشان لە بەرامبەر ماددەی هۆشبەر لە ٨ پارێزگا بۆ سەر ٢١ تاقیگەی ماددەی هۆشبەر ئۆپڕاسیۆن ئەنجام دایەوە.
لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کرا کە ٢١ تاقیگەی ماددەی هۆشبەر لەناو بڕان و ٢٠ کەس بە تۆمەتی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر کران.
هەروەها باس لەوە کرا کە لە ئۆپڕاسیۆنەکەدا دەست بە سەر ژمارەیەکی زۆر ماددەی هۆشبەر و ئامێرەکانی دروست کردنی ماددەی هۆشبەردا گیرا.
ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان دوای رزگارکردنی وڵات لە ژێر داگیرکاری دەستی بە تێکۆشان لە دژی بەرهەمهێنان و بازرگانی ماددەی هۆشبەر کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر قوتابخانەیەکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەمپی شاتی لە رۆژئاوای شاری غەززە کە پەنابەرانی فەلەستینی لەوێ بوون و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٢ کەس شەهید بوون کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی زریانی یینشینگەوە لانیکەم ١٦٠ هەزار کەس لە سەرانسەری فلیپین چۆڵکراون کە پێشبینی دەکرێت لە وڵات کاریگەر بێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٤٦٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٢ هەزار و ٥٦١ کەسیش بریندار بوون.
لە ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک ٥ کەس گیانیان لە دەست دا.